29/09/2025
ئەم فۆڕمە کارا دەبێت تا ڕۆژی شەمە (٢٠٢٥/١٠/٠٤) کاتژمێر ١١:٥٩ی شەو، بۆیە ئاگاداری گشت هاوڕێیانت بکەوە، وە ئەم فۆڕمە تەنها بۆ کۆکردنەوەی ئاماری داتای ئەو خاوەن بڕوانامە باڵایانەیە کە لە دەرەوە بڕوانامەیان بە دەستهێناوە. بۆ ئەوەی بتوانین داتای پێویستمان لا بێت و کاری لەسەر بکەین.
تکایە پێش ئەوەی ئەم فۆڕمە پڕبکەیتەوە ئەم خاڵانە بخوێنەوە:
١- ئەم فۆڕمە تەنها تایبەتە بە خاوەن بڕوانەمە باڵاکانی کەلە دەروەی ووڵات + وە ئەوانەی لە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێم بروانامەکەیان بەدەستهێناوە تاوەکو ئێستا #دانەمەزراون، بۆیە داواکارین ئەوانەی سێ یەکەمەمەکان و ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون و ئەوانەی بەشە پزیشکیەکان و خاوەن بڕوانامەی باڵاکانی کە لە ناوەوەی هەرێم بروانامەکەیان بەدەستهێناوە پڕی نەکەنەوە و نەبنە بارگرانی بەسەرمانەوە وکێشە بۆمان دروست نەکەن.
٢- با ناوی چواریت و ناوی سیانی دایکت وەکو سەر کارتی نیستمانیت بێت
٣-الاختصاص - پسپۆڕی (بە زمانی عەرەبی بنووسرێت!!!)
٤- الجامعة - زانکۆ (تکایە بە زمانی ئینگلیزی بنووسرێت!!!)
٥- رقم موبایل - ژمارەی مۆبایل (تکایە بە زمانی ئینگلیزی بنووسرێت!!!)
٦- تکایە فایلێکی (PDF) بەناوی چواری خۆت وەک ئەوەی لەسەر کارتی نیشتیمانی، گشتی لەناو یەک فایل ئەپلۆد بکە کە ئەم دێکۆمێنتانەی تێدا بێت
- [ ] کارتی نیشتمانی
- [ ] کارتی زانیاری
- [ ] دوایین بڕوانامەت
- [ ] یەکسانکردنی دوایین بڕوانامەت
- [ ] نازناوی زانستی
- [ ] بەڵێنامە کە دانەمەزراوی لە هەرێم و عێراق
لینکی فۆڕم: