24/10/2026
🔴 عەلی زەیدی: ئەگەر ئەم دۆخەی ناوچەکە نەبوایە ئێستا دۆلار 152,000 بوو
کە ئەتزانی دۆخەکە ئەوەندە خراپە بۆچی لە شەوێکدا تاکلایەنە بڕیاری گۆڕینی نرخی دینار دەرکرد.؟
⭕️ گەنجینەی ئەمریکا ئەترسێ دۆلاری کاش هەبێت…..
کە ئامادەکاری پێوێست نەکردوە، ئەمریکا ترسی لە بونی دۆلاری کاش هەیە، کێشەی ئەسیکۆدای هەرێم حەلنەکردوە، ڕێگری لە تەهریبی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ نەکردوە، چۆن بڕیارێکی ئاوا بە شەخسی ئەیت.؟
⭕️ چین بەهای دراوەکەی دابەزێنێت تا هەناردەی زیادبکات….
بە کام مەنتق و یاسا بەراوردی عێراق و چین کراوە؟ قابیلی بەراوردن؟ چین گەورەترین هەناردەکاری جیهان تۆی گەورەترین هاوردەکاری جیهان قابیلی بەراوردن؟ پاشان چین دەمێکە دەستبەرداری ئەو ڕێکارەبوە… لە هەموی خراپتر چین بەهای دراوەکەی دابەزێنێت ناگاتە 1% تۆ بە شەو ڕۆژێک 15% دابەزاند…
⭕️ تاکە هۆکاری گۆڕینی بەهای دراو عەلی زەیدی وتی: من کارێکی باشمکردوە دۆلارم بەرزکردەوە حکومەتی پێشو هەڵەبوە دۆلاری دابەزاند… وتی ئەوان سەری لێدەرناکەن من لێیئەزانم😊
⭕️ عەلی زەیدی بۆ پێشکەشکار: ئایا تۆ دۆلاری 1,300 وەرگرتوە؟
ئێمەش بۆ عەلی زەیدی: ئایا لەوەتەی سعری ڕەسمیت گۆڕیوە ئێمە دۆلاری 1,500 وەرگرتوە یان ئەتوانین؟
…✋😊
#بیلال